کە مـــردم شین و گــریانت بــە من چی؟
لە سەر مــەیتم لە خۆدانت بە من چی؟

لە شانت دام،لە شانم گەر نەدەی شان!
کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟

بهێڵە ســـــەر وە کێلی گـــــەردنت کەم!
ئەگینا ســــەر لــە کێل دانت بە من چی؟

بەرۆکت دامــەخە ئێسـتا ئـــەگینا!
بەرۆک دادڕانی قــــەبرانت بە من چــی؟

بە زینـــــدوویی بە باللــۆرەم نـەدوێنی!
کە مردم خـەتمی قـــورئانت بە من چی؟

کە رێبوارت نەگــرتە سێبـــەری خۆت!
سەفای بەر دەرک و هەیوانت بە من چی؟

7 کۆمێنت

مێوان

هەر سەرکەوتوو بن کارەکەو زۆر جوانە ...بەڵام توخدا قەت دەست لەکار مەکێشن پێویستن بە کوردی وەک ئێوەیە

poooya
poooya

gosh dadm nafahmidam 😅 ma farsi ro ham ridim kurdi farsi nist yk zabane

رویا
رویا

جدا از سایت فکر کنم اولین سایت مهم کرد زبان ایران باشه وجود سایت هایی با دامنه ir با زبان های مختلف ایران زمین یک گام مهمی در کشور است

مێوان

لطفا شعر های کورمانجی را هم اضافه کنید

مێوان

چرا در اینستاگرام محتوا سایت را به خوبی معرفی نمی کنید؟

مێوان

🌷🌷🌷

مێوان

خیلیییی عالی بود واقعا لذت بردم شاید بنده کردی بلد نباشم اما الان دوست دارم کردی یاد بگیرم ولی بیشتر سایت رو ب مردم معرفی کنید

دۆستی هێژا کۆمێنتێک بنووسە!