گوڵەکەم! شاری دڵم پاییزە لێی داوە بڕۆ
تۆ گەشی، هەڵدەپڕووکێی، مەیە ئەو ناوە بڕۆ

چۆڵگەیە و کاکی‌بە‌کاکی، نییە تێیدا نەفەرێ
ڕێگەی ئەم شارە بە داوی خەمە تەنراوە بڕۆ

نامەوێ پێت لە چڵی داوی خەمێ گیربێ گوڵم!
زولفی تۆ بۆ دڵی سەدها وەکوو من داوە بڕۆ

بولبولی بێ‌کەسی دم پڕ لە هەرا جواب کە، بڵێ:
تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی، بەشە، وا بڕاوە، بڕۆ

گوڵەکەم! شاری دڵم بۆمبی جەفای بوو بە خەڵات
تا لەشت بەم گڕەمشقاڵە نەسووتاوە بڕۆ

هەموو کەس لێرە دەزانن کە دنەی شێعری منی
لە هەموو بەزمێ ئەوینی من و تۆ قاوە بڕۆ

تۆ هەڵۆی بەرزەفڕی، شاری دڵم نزمە لەبۆت
بێ‌بەڵا بی گوڵەکەم! کوا ئەوە جێی ڕاوە؟ بڕۆ

هەر دەبێ ڕۆژێ بە ئازادی لەگەڵ یەک بدوێین
ئێستە وا دڵ بە تەمی وستەوە تاساوە بڕۆ

گەر دەترسی لەوە "ئاسۆ" خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ
تا ئەبەد تەوقی وەفای تۆی لە ملا ماوە، بڕۆ

مامۆستا ئاسۆ

2 کۆمێنت

باهۆز
باهۆز

سپاس بۆ سەرنجتان بەڕێزم. هەر بژین.

مێوان

زور سپاس شعر و هه له بستی کی زور جوان بوو به رده وام بن

دۆستی هێژا کۆمێنتێک بنووسە!