هەرچەن کە ڕەنگە بڕێ لە کوڕان حەز بەم شێعرە نەکەن،بەڵام بەو هەموو کەمی و عەزیەتەی کە بۆ ژنان هەیە،ئەم شێعرانەش پێویستن
مامۆستا قانع لەبارەی کچەوە ئاوا ئەفەرمێت :
پەروینە کچ
کوڕ بەبێ شک هەوری تاڵە، هەر وەکو پەروینە کچ
کوڕ وەکو خاشاک و خارە، سۆسەن و نەسرینە کچ
بۆ نەخۆشی دەردی ئاشق،دوکتەری شافی کچە
کوڕ وەکوو هەنگی دڕندە و شانەیی هەنگوینە کچ
خوێن ڕژانن مەیل ئەکەی،فەرموو وەرە سەر سەیری کوڕ
دڵ بە ڕەحم و لاشە نەرم و نازک و ڕەنگینە کچ'
کوڕ کە زۆر چاک هەڵکەوێ،فەرهادە یا مەجنوونی شێت
کچ لە پەردەی عیسمەتا، لەیلایە یا شیرینە کچ
کچ کە کەوتە راوە کور،ئاسانە کــــــوڕ گرتن لە لای
بازی تەڕلان و تەوار و واشەو و شاهێنە کچ
کور حەوا نەبوایە ئێستەش ئادەمێ بوو بێ وەجاخ
بۆ زیادی ئادەمیزاد،مـــایەیـــی تەئمینە کچ
هەرکەسێ مەیل و خەیاڵی حیفزی ئیسلامێ بکا
بۆ بە خێوی باخی ئیمان هەر وەکو پەرژینە کچ
کچ کەوەختێ کوڕ ئەبینێ قانعی پەیدا ئەکا
جا کە وا بوو کوڕ بە هیچ و قابلی تەحسینە کچ
هەندێکیش لایان وایە ژن دایناسۆڕە😐
0 کۆمێنت