تیمی باهۆز

دەربارەی ئێمە

ئایا چێژت هەیە لە گوێگرتن لە پۆدکاستەکانمان؟ بە بەخشینی بڕەپارەیەک پشتگیریمان بکەن !

پارەدانی سەرهێڵ
سڵاو و ڕێز

باهۆز و تیمی باهۆز لە ڕێکەوتی ۱۳ی ڕێبەندانی ساڵی ۲۷۱۹ کوردی و ۱۳۹٨ی هەتاوی دەستی بە کار کردوە. ئەم تیمە پێکهاتوە لە چەند لاوی خوێندکاری خەڵکی سنە که هەموو ئامانجیان خزمەت بە زمانی کوردی و خەڵکی کوردزمان و ناساندنی زمانی کوردی بە شێوازی ئەکادێمیک و جیهانیە و بەتایبەت بە هەموو خەڵکی ئێران. کار و چالاکیەکانی تیمی باهۆز لە سەرەتا دا لە بواری پزیشکی و خزمەت بە ئەو کەسانە بوو کە کەڕ بوون و لەم بوارە دا کێشەیان بوو؛کە بۆ ئەم بابەتە دەتوانین ئاماژە بە مامۆستا ئەی‌ئای(Mamosta AI) بکەین.لە دوای هەموو ئەمانەوە بەو قەناعەتە گەیشتین کە باهۆز پادکەست و باهۆز شاپ و هتد... بنینە خزمەتی خەڵکی کورد زمان و بە زمانی کوردی خزمەتی ئەدەب و کولتوور و ئەکادێمیای کوردی بکەین.

یەکێ لەو خزمەتانەی کە لە باهۆزدا دەتوانن کەڵکی لێ وەر بگرن،باهۆز پادکەستە

بابەتەکانی ئەم پادکەستانە بریتین لە: کتێو باز :کتێو باز هەوڵێکە بۆ ئەوەی کولتووری کتێو خوێندنەوە لە ناو خەڵکیدا جێ بخرێت؛هەروەها لەم بەشەدا ئێمە کتێو و پەرتووکی باش و بە سوود دەناسێنین بە خەڵک،گ؛بە ەر دوو زمانی کوردی و فارسی. یەکێ دیکە لەو بابەتانە بابەتی ڕۆژە : لێرەدا قسە لە سەر بابەت گەل کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و هونەری و هتد... دەکەین و هەوڵ ئەدەین کە لە هەر تراکێک دا یەک کارناس وەکوو میوان لە بەرنامەکاندا بەشداری بکات. سێهەمین بابەت؛پەیڤ : لێرەدا هەوڵ ئەدەین کە لەگەڵ کەسایەتیگەل ناودار و سەرکەوتووی ناو شاری سنە و باقی شارە کوردنشینەکان پەیڤمان هەبێت کەین؛ هەر کەسێک وا لە بوارێکی تایبەتدا ئیش دەکات دەعوەت ئەکەین سەبارەت بە کار و چالاکیەکانی و سەختی گەل ڕێگەی کارەکەی و چۆنیەتی فێر بوون ئەو شارەزایی قسە کەین.


تیمی باهۆز

کارین سەفاری--بەڕێوبەری باهۆز

کارین سەفاری

بەڕێوبەری باهۆز
موحەممەد صاد--دیزاینەر

موحەممەد صاد

دیزاینەر
مۆبین وەلەدی--دامەزرێنەر

مۆبین وەلەدی

دامەزرێنەر